نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو لە ورمێ

ک.م.م.ک؛

دووشەممە چواری ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی بالوو سەربە شاری ورمێ بەناوەکانی داریووش خەیری و شۆڕش ئیسلام سەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەپێی هەواڵەکە، دوو هاوڵاتی ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندئاژۆیانە و بەکوتەک و لێدان دەستبەسەر و هەنووکە گیانیان لە مەترسیدایە.

شیاوی باسە کە، داریووش خەیری و شۆڕش ئیسلام سەکانی لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئیتلاعاتی سپا و لەژێر ئەشکەنجە و گوشاردان.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە، دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە وڵامدانە و درکاندنی شوێنی ڕاگیرانیان خۆدەبوێرن.

شیاوی باسە کە لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دژبە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی، تا ئێستە ٢٦ کەس لە هاوڵاتیانی گوندی بالوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ٨ کەسیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، لە ڕەوتی ئەم خۆپیشاندانەدا، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بەتەقەی ڕاستەوخۆ، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی بالوو بەناەەکانی دانش ڕەهنەما و عەبدوڵڵا مەحموودپووریان کوشتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *