پێش گردن لەداواکاری پێداچوونەوەی(یونس ئاقایان) لەزیندانی مەهاباد لەلایەن دادوەری چاودێری زیندانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان یونس ئاقایان بەندکراوی سیاسی کورد پێڕەوی ئایینی یاری خەڵکی شاری میاندواو  لەڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای پێداچوونەوەی لەحوکمەکەی کردووە بەڵام لەلایەن دادوەری چاودێری زیندانەوە پێش بەداواکارییەکەی دەگیردرێت.

بەپێی یاساکانی تایبەت بە داواکاری پێداچوونەوەی ئەو زیندانییانەی کە حوکمیان بۆ بڕدرایەتەوە دەبێ لەڕێگەی دادوەری چاودێرە وە داواکارییەکەیان بگات بە بەرپرسانی قەزایی وئەوانیش ئەوداواکارییانە بنێرن بۆدیوانی باڵای وڵات بۆ پێداچوونەوە.

ناوبراو لەڕەزبەری ساڵی۱۳٨۳ی هەتاوی لەگوندی ئوچ تەپەی سەربە میاندواو پاش تێهەڵچوونی لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەرکراو بەتۆمەتی محاربە لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕدرایەوە.

ئەم زیندانییە لەکۆتایی ڕێبەندانی ۱۳۹۳ هاوڕێ لەگەڵ ٥بەندکراوی دیکە لەزیندانی ناوەندی ورمێوە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادار.دەوترێ کەئەم کەسانە بۆجێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بردراونەتە ژووری تاکەکەسی .پاش چوار مانگ بێ سەروشوێنی دەرکەوت کە یونس ئاقایان لەگەڵ سامان نەسیم گواستراونەتەوە بۆبەندیخانەی زەنجان.

پاش گواستنەوەی بۆئەو زیندانە حوکمەکەی لەڕێکەوتی ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹٤ داشکا وبوو بە زیندانی تاهەتایی.

ناوبراو تائێستە چەندین جار دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردنڕۆژی یەکشەممۆ ۲۹ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹٤ جارێکی تر سامان نەسیم گواسترایەوە بۆزیندانی( دەریا) لەورمێ ویونس ئاقایان بۆ زیندانی مەهاباد.

هەرلە پێوەندی لەگەڵ ئەم دۆسییە کەسێکی دیکە لەساڵی ۱۳٨٥ ئێعدام ودوکەسی دیکە هەرکامیان ۱۳ساڵ حوکمیان بۆبڕدرایەوە.ئەم چوارهاوڵاتییە یارسانییە،سەرەتا بەتۆمەتی تێهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سەربە حکوومەت دەستبەسەرکرابوونوپاشان محاربەیان بەسەردا سەپێنرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان