دەستبەسەری دوو هاوڵاتی و ئازادی یەک کەسیان

ک.م.م.ک:

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتتیەکی ٢٠ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سەقز و خوێندکار و وەرزشوان، دانیشتووی تاران بەناونیشانی بەهرووز محەممەدزادە ، لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینە گشتگیرەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک ئەشکەنجە و دۆسیەسازکردن و بەڵێنی نووسراوەیی لێوەرگرتن ئازاد کراوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا لە شاری مەهاباد، هاوڵاتییەکی ٣٤ساڵ تەمەن بەناونیشانی کامەران مەحموودی، لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینە گشتگیرەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *