درێژەی دەستبەسەری یاریزانانی تۆپی پێ، کاوە ڕەزایی دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

هەینی ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، کاوە ڕەزایی یاریزانی تەمەن ٣٠ساڵی تۆپی پێ خەڵکی شاباد لە پارێزگای کرماشان و ئەندامی تیمی تراکتۆرسازی تەورێز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.

بەپێی هەواڵەکە، ئەم یاریزانە بەبۆنەی پشتیوانی لە نەتەوەی کورد لە بەرانبەر هێرشی ئاسمانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئۆردوگا و کەمپی پەنابەرانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکرا.

شیاوی باسە کە، کاوە ڕەزایی، وەکوو عەلی کەریمی و چەندد یاریزانێکی دیکەی فوتبۆڵ، لە دەستپێکی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتی ئیڕشادی تاران، بەدانانی پۆست و ستۆری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، هاوکات لەگەڵ خەڵک بەرانبەر بە کوشتار، دەستبەسەری و هێرش بۆسەر خۆپیشاندەران، ناڕەزایی نیشان دەدا.

کاوە ڕەزایی بۆ ماوەی چەندد ساڵ لە لیگی فوتبۆڵی بەلژیک یاری دەکرد و ماوەیەکی کورتە بۆ ئێران گەڕاوەتەوە و لە تیمی تراکتۆرسازی تەورێز یاری دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *