خۆکوژی پاڵەوانێکی زۆرانبازی لە کرماشان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی، “رۆستەم مورادی” پاڵەوانی(قارەمان ) زۆرانبازی لە شاری کرماشان و ئەندامی پێشووی هەڵبژاردەی تیپی زۆرانبازی ئێران لە کێشی ١٢٠ کیلۆ دەستی دایە خۆکوژی.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەو پاڵەوانەی زۆرانبازی لە ڕێگای خۆهەڵاوەسین دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و هاندانی خۆکوژی رۆستەم مورادی هیچ زانیاریێک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *