کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی کۆڵبەر بە ناوی “رێبوار رەشیدی” ٢٨ ساڵە خێزان دار باوکی دو منداڵ خەڵکی گوندی “قووڵیاوا ” سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە پازگای “حەفتاش ” هەڵکەوتوو لە گوندی بروێشکانی بانە کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بۆ کاری کۆڵبەری چووبوە بروێشکانی بانە، کە بەداخەوە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا.

جێگەی ئاماژە پێکردنە کە، کۆڵبەرە کوژراوەکە یەکێک لە منداڵەکانی تائێستا لە دایک نەبووە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *