دەستبەسەری سەرلەنوێی سلێمان سالک

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناونیشانی سلێمان سالک، تەمەن ٦٨ ساڵ، پاش ئەوەی کە ناوبراو لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو بەدانانی بارمتەی ٣ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دیسانەوە دەستبەسەر دەکرێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سلێمان سالک لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێران لە پیرانشار بانگهێشت دەکرێ و هەر لەوێ هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەری دەکەنەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەسەر ڕێگای پیرانشار ــ مەهاباد، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران سەر بو شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لە نەغەدە دەگوازرێتەوە.

جێی سەرنجە کە سلێمان سالک تەنیا پێنج ڕۆژ بوو بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو کە سەرلەنوێ دەستبەسەری کرایەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *