گواستنەوەی دوو هاوڵاتی بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناونیشانی محەممەف خالید حەمزەپوور و ڕەحمان یووسفی خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازران.

بەپێی هەواڵەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران هەرکامیان بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

شیاوی باسە حوکمی ئە
دوو هاوڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوو و حوکمەکەیان حەوتی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەم هاوڵاتیانە ڕاگەیەندرا.

شیاوی باسە کە ڕەحمان یووسفی پێشتر بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەم دوو کەسە ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *