کرماشان: جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی حکوومەت لە دیزڵ ئاوا

ک.م.م.ک

شەممە 8ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی بە ناوی ئەیوب میرزایی (سەرابی) خاڵکی گوندی سەراب لە دەڤەری سەرفیروزاوای پارێزگای کرماشان لە زیندانی حکوومەت لە دیزەلاوا جێبەجێ کرا.

ناوبرا دوو ساڵ لەمەوبەر بەتۆمەتی کوشتن دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگایی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

جێی تێبینیه که له سەرچاوه فەرمی و میدیاکانی ئێرانەوه سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانیه ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: