ک.م.م.ک:
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی٢٧٢٢ی کوردی، ٨هاوڵاتی خەڵکی بانە و گوندەکانی دەورووبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بانە دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١. جافر زەریفی٢٩ ساڵ تەمەن و خەڵک و دانیشتووی ساوان
٢. زانا مێهری٣٠ ساڵ تەمەن خەڵک و دانیشتووی ساوان
٣. ئەحمەد حسێن پوور ٣٠ساڵ تەمەن خەڵک و دانیشتووی ساوان
٤. محەممەد مەحموودزادە٢٦ساڵ تەمەن، خەڵک و دانیشتووی ساوان
٥. ئارام ساڵح پوور٢٦ ساڵ تەمەن خەڵک و دانیشتووی ساوان
٦. ڕەحمان ساڵح ٣٥ ساڵ تەمەن، خەڵکی ساوان و دانیشتووی بانە
٧هادی مەحموودی ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی سیووچ و دانیشتووی بانە
٨. مەهدی نەورووزی ٣١ ساڵ تەمەن و خەڵکی بانە.
جێی سەرنجە ئەم هاوڵاتییانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵەکە، محەممەد مەحموودزادە و ڕەحمان ساڵح پوور لە ماڵی خۆیان و ٦ کەسەکەی دیکە لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە.
ق.ش