ڕاگواستنی ئەسکەندەر لوتفی بۆ بەندی کەرەنتینەی زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

چوارشەممە 15ی پووشپەری 2722ی کوردی، ئەسکەندەر لوتفی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ کەڕەنتینەی زیندانی ئێڤین- کۆماری ئیسلامی ڕاگوێزرا

بە گوێرەی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو یەکشەممە 1ی گۆلان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە گرتووخانەی ئەم ڕێکخراوە لە شاری سنە ڕاگیرابوو.

شایانی باسە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، ڕۆژی پێنجشەممە 26ی جۆزەردان بنەماڵەی لوتفی، بۆ یەکەم جار توانیان چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو به شێوەی ڕووبەڕوو(حضوری) بە زمانی فارسی ئەنجام بدەن.

ئەم چالاکە فەرهەنگییە لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بنەماڵە دا، ڕایگەیاندووه کە لێپرسینەوەکەی پەیوەندیی بە دوو مامۆستای فەرانسەویی دەسبەسەرکراوە هەبووە.
پێویستی بە وەبیرهێنانەوەیە کە دووشەممە 9ی جۆزەردان ئەسکەندەر لوتفی لەمەڕ بەردەوامیی دەسبەسەریی نایاسایی و لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستی بە مانگرتنی وشک کردبوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *