ک.م.م.ک
سێشەممە 7ی پووشپەڕی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ئیلا بە ناوی “خەدیجە مەهدیپوور” ، تەمەن 34 ساڵ لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بۆ مەرەخەسیی دەرمانی و چارەسەرکردنی کێشەی ددانەکانی نێردراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ئیلام بە سەرۆکایەتی “دادوەر “پەروانە”، بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە دژی سیستم، بێڕێزیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و ڕێبەرەکەی “، بە 20 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
ئەم زیندانییە سیاسیە لە مانگی گەلاوێژی 2721 دا، لەلایەن هێزە کانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەسبەسەر و پاش 2 ڕۆژ بۆ زیندانی ئەو حکوومەتە لە شاری ئیلام ڕاگوێزرابوو.
ع. س
.