سلایدەرگرتن و زیندانمەدەنی

چالاکێکی دیکەی پیشەیی مامۆستایان لە سنە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

سەرلەبەیانی چوارشەممە١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکێکی دیکەی پیشەیی مامۆستایانی سنە بە ناونیشانی ئارام ئیبراهیمی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم چالاکە پیشەییەیان لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کردووە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو نەزانراوە.

جێی بیرهانینە کە بە دەستبەسەری ئەم چالاکەی پیشەیی مامۆستایانەوە تا ئێستە ٦ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ـ سنە و کەلاتڕەزان ـ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان بەم شێوەیە:
ڕەزا تەهماسبی، غەیاس نێعمەتی، سەلاح حاجی میرزایی، محەممەد ڕەزا مرادی، بێهزاد قەوامی و ئارام ئیبراهیمی.

ق.ش

Related posts

سەجاد مورادی وەندان بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

Rahim Kholafai

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییە مەدەنی پۆشەکانی ڕژێم

Bilal Enferadi

سەقز; هاوڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

Leave a Comment