ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، حامد تآهێری لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز کە لە ڕەوتی گردبوونەوەی سەرانسەری مامۆستایان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان لە سەقز بەدەستەوە نییە.
شیاوی باسە، ڕۆژی ڕابردوو دوابەدوای بانگەوازی کەناڵی شۆرای هاوئاهەنگی دامەزراوەگەلی پیشەیی فەرهەنگیا ی ئێران و کوردستان، مامۆستایان و فەرهەنگیانی خانەنشین کراو و ئەوانەیش هەنووکە مامۆستان لە ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەری چالاکانی پیشەیی و مسۆگەر نەبوونی داواکارییەکانیان، دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین. دوابەدوای ئەم گردبوونەوانە، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان ی ئێران و کوردستان دەستبەسەر کران.
ق.ش


