ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هونەرمەندێک بە ناونیشانی بیژەن مرادی، ٣٥ساڵ تەمەن، خێزاندار، کوڕی کەریم و خەڵکی گوندی نەجاڕ سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی هەواڵەکە، ئەم هونەرمەندە بە هۆی دۆخی خرابی بژێوی و ماڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شیاوی باسە کە هەژاری و بێکاری ژیانی خەڵکی خستۆتە مەترسییەوە و دۆخی ژیانی خەڵک لە کوردستان و ئێران ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ خراپتر دەبێت.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێران زۆرینەی شارەکانی کوردستان لەوپەڕی هەژاریدان و هەموو ڕێگەکانی کار و کەسابەت لە خەڵک زەوت کراوە.
ق.ش