هاوڵاتییەک له سنە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە 17ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، شاپوور مورادی، هاوڵاتیی گوندی (تەنگیسەر)ی سە بە شاری سنە، لە کاتی کارکردندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە، کە دەستبەسەرکردنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی دادوەری پێشکەش بکرێت.

جێی ئاماژەپێکردنە کە، هەوڵ و بەدواداچوونی کەسووکاری ئەو هاولاتییە بۆ ئاگاداربوون لەبارەی چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئەنجام بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە و جارەنووسی، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *