عەزیز قادر تاج بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی گواسترایەوە بۆ زیندان

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 5ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، “عەزیز قادرتاج”کە لە گوندی (نێرزیوە)ی سەر بە شنۆ مامۆستای ئاستی سەرەتایی بوو و بە گوێرەی حوکمی دادگای حکوومەتی ئێران لە شنۆ، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا بوو، گوازرایەوە بۆ زیندان، بۆ ئەوەی سزاکە جێبەجێ بکرێت.

جێی ئاماژەیە، ئەو سزایەی کە بە سەر ئەو هاوڵاتییە سەپێندراوە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شنۆوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی جێبەجێکراوە و تێیدا ناوبراو بەتۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت” تۆمەتبارکراوە و ڕۆژی یەکشەممە 7ی خاکەلێوە بۆی ڕاگەیەندراوە.

جێی باسە کە، سەرەڕای داواکاری بۆ پێداچوونەوە و تەسلیم بە سزاکە و رازیبوونی بڕیاری دادگا لەلایەن ناوبراوە، لەژێر گوشاری دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داواکەی ڕەتکرایەوە.


جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 12ی رەزبەری 2720دا، بە بێ حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا بوو.

دوای دەستبەسەرکردنی لە 13ی ڕەشەممەی 2720 لە گرتووخانەی حکوومەت لە شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ و لە ڕێکەوتی 14ی هەمان مانگ بە بارمتە ئازاد کرا بووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *