پاوە؛ هێزە ئەمنییەکانی ئێران ژینگەپارێزێک دەستبەسەر دەکەن

ک.م.م.ک:
بەپێی راپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کە لە هەرێمی پاوە جێگیرکراون، چالاکوانێکی ژینگەی بە ناسنامەی ئەسوەت زەردۆیی، 30 ساڵە و خەڵکی شاری بایگان، بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە.


جێی ئاماژەیه، سەرەڕای هەوڵەکانی کەسوکاری چالاکوانانی ژینگە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاکوانانی ژینگەیی ئەسوەت زەردۆیی کراون، هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *