دەستبەسەری سەرلە نوێی شەعبان محەممەدی لە چالاکانیی پیشەیی مامۆستایان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، شەعبان محەممەدی چالاکی پیشەیی مامۆستایان، کاتی چوونە دەر لە ماڵ، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە شەعبان محەممەدی ڕێبەندانت ساڵی ڕابردوو و ١١ی گوڵانی ئەمساڵیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە ئەوڕۆ مەسعوود نیکخاە، ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ئازاد و لە گەڵ پێشوازی گەرموگوڕی هاوپیشەکانی ڕووبەڕوو بوویەوە.
جێی سەرنجە کە ناوبراو هاوکات لە گەڵ ئیسکەندەر لوتفی لە یازدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنیدا بوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *