تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوان ویداد حوسێن عەلی بە توندیی شەرمەزار دەکەین
لە ئەنجامی هەلومەرجی قەیراناوی و بارودۆخی دژواری سیاسی و ئابوری. بەگشتی لە ئەنجامی نالەباری دۆخی کۆمەڵایەتی خەڵک لە باشوری کوردستان. پێویست بە دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاوو کۆمەک و هەماهەنگی ئەرێنی و ئاقڵانە هەیە، کە بتوانێ کۆمەڵگەی باشوور لەو رەوشە دەرباز بکات. ئەلتەرناتیڤی ئاشتیانەو سنگفراوانی هێزی دەسەڵاتدار و دیالۆگی سیاسی و دیموکراسیانە رێگە خۆشکەرن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
رۆژنامەوانان و کەسانی رۆشنبیرو ئازاد ئەتوانن زیاتر رۆلی ئەرێنی ببینن و رووناکی بخەنە سەر گرێکوێرەکان و بەربەست و هۆکارەکانی دەستنیشان بکەن.
جێی داخە، بە شیوەیەکی بەرچاو لێرەو لەوێ ئەم دەنگ و هەوڵانە بە رێگەی قێزەون کپ دەکرێن و کەسەکان بە شێوەی تیرۆر و دڕندەیی لەناودەبرێن، یان دەگیرێن و لە زیندانەکان توند دەکرێن. جێگای داخێکی قووڵترە کە تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان لە باشوری کوردستان بۆتە دیاردەیەکی سیاسی. ئەمە لە کاتێکدا زەنگێکی مەتریسیداری گەورەیە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی کە گەلی کوردستان گەورەترین قوربانیی تیرۆر و داگیرکەری و دیکتاتۆریەتە. لە هەمانکاتا دژ بە مافە سەرەتاییەکانی ئازادیی رادەربڕینە
بە داخێکی زۆرەوە لەم رۆژانەدا لە شاری دهۆک رۆژنامەوانێکی تری هەرێمی کوردستان بە ناوی ویداد حوسێن، هاوشێوەی تیرۆرکردنی هاوپیشەکانی – سۆران و سەردەشت و گەرمیانی – بە هەمان دڕندەیی لە بەرچاوی یاسا و بە ڕۆژی رووناک دەڕفێنرێ و دواتر تیرۆر دەکرێ
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ ک ن ک بە توندی تیرۆرکردنی رۆژنامەوان ویداد حسێن شەرمەزار دەکەین. داوا لە دەسەڵاتدارانی شاری دهۆک و حکومەتی هەرێم دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە بدۆزنەوە و بە پێی یاسا دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. هەروەها ئازادی و ئازادیەکانی رۆژنامەوانی و رۆژنامەوانان فەراهەم بکرێت و دەزگاکانی ئەمنی و ئاسایش بیانپارێزێت
داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بێ دەنگ نەبن، چونکە نەتەوەیەک کە خاوەندارێتیی لە مافەکانی خۆی نەکات، هەمیشە مافخوراو و ژێردەستە و ئاییندەڕەش دەمێنێتەوە
ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ویداد حسێن و هەڤاڵانی دەکەین و دیسانەوە هەموو کارێکی لەم جۆرە نامرۆڤانەیەو تیرۆر و تیرۆرستان مەحکوم و شەرمەزار دەکەین
کۆمیتەی مافی مرۆڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
هەر لەو بواردا کۆمەڵێک لە کەسایەتی و چالاکە مەدەنی و ڕۆژنامەوانانی دیار و ناسراوی کوردستان
هاوکات هەستاون بە دربڕینی هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانیانی قەڵەم و لە گۆڕنانی ئازادی ڕادەربڕین لە باشوری وڵات ئەم بەڕێزانەن کەناوەکانیان لە خوارەوە دێت
٭ ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی ئاسۆی ڕوون ۱ ئەرسەلان بۆرنا ۲ زیلان مەریوانی ۳ هەردی عەلی ٤ ئەرەستو مەلارەحیمی ٥ ئارێز جەلال نژاد ٦ بۆشرا مەنووچهری ۷ئەحمەد ئیبراهیمی ۸سوهیلا سەمەدی ۹ سۆران حەمەنجم ۱۰شاڵاو عوزێر ۱۱شێرزاد قادریان ۱۲ فەەرنگیس مورادی ۱۳ گوڵاڵە ڕەحمانی ۱٤ فەردین ئەمینی ۱٥ ڕێژوان ئەمینی ۱٦ئارام قۆرەێشی ۱۷ژیار جەهافەرد ۱۸ فاتێح سەعدوڵڵاهی ۱۹ عەزیز ئەدوایی ۲۰ هێمن سەعدوڵڵاهی ۲۱ جەعفر دەڕۆیش ئاڵێ ۲۲ سێوە شەریفی ۲۳ سەیران خۆسرەویی ۲٤ فەریبا خۆسرەویی ۲٥ مەریەم موحەممەدی ۲٦ بەها خۆسرەویی ۲۷ محەمەد نەسرواڵڵاهی ۲۸ سۆران ڕەسولی ۲۹ ئیسماعیل ڕەحمان زادە ۳۰ چەکۆ کەمانگەر ۳۱ گەشین رەزایی ۳۲ تیشکۆ نەسرواڵڵاهی ۳۳ ئامانج قوربانی ۳٤ كژال رحماني ۳٥ خەبات مەفاخێری ۳٦ ڕێبوار عەسکەری ۳۷ موحەمەد دانش ۳۸ یوسف نەسرواڵڵاهی ۳۹ محه ممه د عه لی قازی زاده ٤۰ شهنازرحیمیان ٤۱ ناسر رحیمیان ٤۲ باقی کەرەمی ٤۳ ئەفسانە بەهەشتیزادە ٤٤ عەلی ڕەسووڵی ٤٥ هیرو فتاحی ٤٦ فەرەیدوون خوسرەوی ٤۷ هیوا عەزیزی ٤۸ نادیا روحانی ٤۹ شاهۆ فەرەجی ٥۰ فاتمه احمدی ٥۱ فەرشید شەریفی ٥۲ بیهزاد مورادی ٥۳ مسعود شمس نژاد وكيل دادگسترى ٥٤ فاروق سەعیدزادە ٥٥ تارا عزیزی ٥٦ دریا منوچهری ٥۷ ئازاد لەیلاخی ٥۸ حیسام فەرەجیان ٥۹ شایا جەلالی ٦۰ دنیا مونچهری ٦۱ فەرهاد ژیلەمۆ ٦۲ انور ساعدی وکیل دادگستری و رئیس کمیسیون حقوق بشر کانون وکلای کردستان ٦۳ سۆما رەزایی ٦٤ بابک دبیری دبیر موسسەی هاوارکرماشان ٦٥ دیاکو حسن زاده ٦٦ ئەنوەر عەزیزی ٦۷ همایون عباسی ٦۸ شیوا فتاحی ٦۹ ئێلمیرا وەزیری ۷۰ محمودمحمودی ۷۱ سەتار رەحیمی ۷۲ شلێر ساڵحی ۷۳ صلاح سورسوری ۷٤ سنایت میری ۷٥ سحر جنگ ارا ۷٦ سروە احمدی ۷۷ ئارگەش مەریوانی ۷۸ ڕۆژان کەمانگەر ۷۹ امیر صادقی ۸۰ جانکۆ حەبیب ۸۱ ڕێباز منوچهڕی ۸۲ ئەرسلان میرەکی ۸۳ داوود سەقزی ۸٤ هاوار بانە ۸٥ امید اسماعیل زاده ۸٦ حه سه ن مووسازاده ۸۷ محمد رضا رشید پور ۸۸ کیان صالحیه ۸۹ کیهان سروش فر ۹۰ عزیز احمدی ۹۱ ایوب احمدی ۹۲ سامان خوسرەوی ۹۳ عثمان محمد کریم ۹٤ ساعد احمدی ۹٥ امید احمدی ۹٦ عرفان احمدی ۹۷ سید عرفان احمدی ۹۸ ژیان احمدی ۹۹ حمید احمدی ۱۰۰ صفا احمدی ۱۰۱ سعید احمدی ۱۰۲ شعیب احمدی ۱۰۳ سوران احمدی ۱۰٤ احمد احمدی ۱۰٥ دیاکو احمدی ۱۰٦ دیار احمدی ۱۰۷ فردین کریمی ۱۰۸ اپو کریمی ۱۰۹ ژیار کریمی ۱۱۰ فه رزاد مستفا سوڵتانی ۱۱۱ زێلان خوسرەوی ۱۱۲ دلێر خوسرەوی ۱۱۳ نادیا خوسرەوی ۱۱٤ عمار قادری ۱۱٥ بختیار خلیفه زاده |