ک.م.م.ک:
شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی گوندی ئەنەبی بە ناونیشانی کەیهان موکەڕەم سەر بە ناوچەی تەرگەوەر لە ورمێ پاش کۆتایی مەرەخەسی سەر لە نوێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە هەمان شار گەڕایەوە.
بە پێی هەواڵەکە، کەیهان موکەڕەم بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، لە ٢٢ ی خاکەلێوە چووبوو بۆ مەرەخەسی و لە ڕێکەوتی ئاماژە پێدراو سەر لە نوێ بۆ زیندان گەڕاوەتەوە.
شیاوی باسە ناوبراو ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.
ناوبراو پاش دوو مانگ دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ورمێ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو لە گەلاوێژئ ٢٧٢١ی کوردی، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی زیندان لە لایەن لقی ١١٩ی دادگای سزاکانەوە لە ورمێ بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و ٥٠ زەبری قامچی مەحکووم کرا.
ق.ش


