لەزیندان هێشتنەوەی دوو بەندکراوی سیاسی کورد پاش تەواوبوونی حوکمەکانیان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی یوسف کاکە مەمی وعەلیڕەزا ڕەسوڵی پاش تەواو کردنی حوکمی ۹ساڵە و٤۲مانگەی خۆیان بەبیانوویدرێژەی ڕەوتی دادگایی دوپاتە بەبۆنەی سازدانی دۆسیەی نوێ ئازاد نەکراون وبەچەشنی هەڵواسراوو لە زیندانەکانی ورمێ ومەهاباد ڕاگیراون. )
یوسف کاکە مەمی،چالاکی مەدەنی کورد لە۲ی خەزەڵوەری ٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە نێزیک شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکراو وبەتۆمەتی هاریکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان۹ساڵ حووکمی بەسەردا سەپێنرا.
لقی جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانی ناوەندی ورمێ ۲۲ی پووشپەڕی ئەمساڵی دهست نیشان کردبوو،بەڵام لەبەفرانباری ساڵی ۹٤بە هۆی سازدانی دۆسیەی نوێ لە زیندان بەتۆمەتی نامە گۆڕینەوەی نامە لەگەڵ نووسینگەی هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایە دادگای ورمێوە ٥ساڵ حوکمی دیکەی بۆ بڕایەوە.
پاش ناڕەزایی دەربڕینی ئەم بەندکراوە سیاسییەی کورد حۆکمەکەی بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا ڕەوانە کراو وهەروەها ئەم زیندانییە سیاسییە سەرەڕای تەواو کردنی حوکمی ۹ساڵەی خۆی بە شێوەی هەڵواسراوی لە زیندان ماوەتەوە.)

بەندکراوی دیکەی کورد:(عەلیڕەزا ڕەسوڵی چالاکی سیاسی کورد پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پشتیوانی لە کچانی شین ئاوا بەتۆمەتی هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی لە٥ی ڕەشەمەی ساڵی ۹۱ دەسبەسەر کرا ولەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە ٤۲ مانگ حوکمی بەسەردا سەپێنرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە لەجۆزەردانی ۹٤ پاش بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری لەشاری مەهاباد لەهەمبەر مردنی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی بەتۆمەتی گەیاندنی هەواڵەکان بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ،بەشداری کردن لە مانگرتنی ۳۳ڕۆژەی زیندانیانی سیاسی ومەحکووم کردنی ئێعدامی زیندانی سیاسی ومادە هۆشبەرەکان گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ولێپرسینەوەی قورسی لێکرا.
لەمانگی خەرمانان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە ۳ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنراوپاش ناڕەزایی دەربڕینی بریکارەکەی(وکیل) دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا کرا وتا هنووکە بەشێوەی فەرمی ئەنجامی ناڕەزایەتییەکەی پێ ڕانەگەیەندراوە وتائێستە ٤۲مانگ زیندانی کێشاوە وهەنووکەیش سەرەڕای هەبوونی نەخۆشی وپێویستی گرنگی بە مەرەخەس چارەسەری بەچەشنی هەڵواسراو لەبەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراو.)

عەلیڕەزا ڕەسوڵی پێشوتر بەبڵاوکردنەوەی ڕەنج نامەیەک لەهەمبەر دۆخی تەندرووستی خۆی نووسیبووی:(نەخۆشی من لەنەخۆشینە قورس وتەنانەت ڕەنگیشە بێ چارەسەربێت ،چونکووبەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان هەبوونی توموور لە کەشکەی ئەژنۆی چەپی دیتراوە و ئێسقانی ژووری پێی ڕاستیشم تێک شکاوە ودەکوترێ ئەگەری ڕەشبوونەوەی کاکۆڵی ڕانی ڕاست هەیە،تووشی پوکانەوە وئارترۆزی قورس ولەناوچوونی جومگەی پێم بووم لەهەمانکاتدا بەهۆی مانگرتنی درێژماوە تووشی تێکچوونی گورچیلە بووم وچەنددین جاریش تووشی ڕشانەوەی خوێن ومیزەکەیشم خوێنی بووە.)
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان