ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، پولیسی ئینتزامی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای لوڕستان ٣٢یەکەی پیشەیی دیکەیان بە بۆنەی خواردنی خۆراک تیایاندا پلۆمپ کرد.
هەروەها پێنج هاوڵاتی لە لوڕستان بە بۆنەی ئەوەی ڕۆژوویان خواردووە دەستبەسەر کردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا هوشداریی بە خاوەنی ٢٣٥ یەکەی پیشەیی داوە.
شیاوی باسە کە، لە ڕۆژانی دەسپێکی مانگی ڕەمەزان ١٤یەکە پلۆمپ و ٣ هاوڵاتی دەستبەسەر و ١٢٤ خاوەنی یەکەی پیشەیی لە لایەن سیستەمی قەزایی و ئەمنییەتی ئێرانەوە هۆشداریان پێدرابوو.
جێی باسە، لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خواردنی خۆراک لە مانگی ڕەمەزان بە ئاشکرا تاوانی لەسەر دانراوە، بەڵام ماددەی ٦٣٨ی یاسای سزاکانی ئیسلامی بەڕواڵەت نیشاندانی کردەوەی حەرام
تاوانە و هەر کەس بە ئاشکرا و لە پێش چاوی خەڵکی و شوێنە گشتییەکان ئەنجامی بدات بە ٢ بۆ ١٠ مانگ زیندان یان ٧٤ زەبری قامچی مەحکووم دەکرێت.
ق.ش