ک.م.م.ک:
هەینی 12ـی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، سالار نشاتی 22 ساڵ، خەڵکی گوندی گڵە خەری دەڤەری سۆما برادۆستی ورمێ لە شاری ئیستامبوڵی تورکیا، لە لایەن چەندد هێرشبەرێکەوە بە چەقۆ کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتێک و لە زاری کەسێکی نێزیک سالار نشاتییەوە : کاتێک سالار لە کارکردن لە ڕێکەوتی ناوبراو دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ژمارەیەک هێڕشبەرە زۆرگیرەکان بۆ وەرگرتنی پارە و مۆبایل ڕێگری لێدەکەن.
سالار ڕەتی دەکاتەوە کە پارە و مۆبایلەکەی بدات و هێرشبەرەکانیش لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەکدا بە چەقۆ شادەماری سالاری 22 ساڵەیان دەبڕن.
دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەک لە ئیستامبوڵ، دوای 24 کاتژمێر بەداخەوە ژیانی لەدەست ئەدات.
بەپێی سەرچاوەکە: ئێستا دوو لەو هێرشبەرانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراون و ڕایانگەیاندووە کە خەڵکی ئەنقەرەن.
جێگای ئاماژەیە، کە مەبەستی سالار نشاتی ئینگلیس بووە و مانەوەی لە تورکیا کاتی بووە.
لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گوازرایەوە بۆ ناو ساردکەرەکە(سردخانە) و بنەماڵەکەی چووونەتە ئیستامبوڵ بۆ ئەوەی تەرمەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ زێدەکەی.
ع. س