سوهەیلا حێجاب لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە و لێدانی بەرکەوت

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٨ ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سوهەیلا حێجاب، پارێزەر و زیندانی سیاسیی بەندکراو لە بەندی چاکسازی ژنانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان، لە لایەن ڕایەدارانی زیندانەوە لێدانی بەرکەوت.
بە پێی هەواڵێک لە سەرچاوەیەکی نێزیک بەم زیندانییە سیاسییە، ناوبراو وێڕای ئامادە بوونی بنەماڵەکەی بۆ چاوپێکەوتن، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە قەدەغەی چاوپێکەوتنی لێکراوە و سوکایەتی و لێدانیشی بەرکەوتووە.

هەر لەم پێوەندییەدا سوهەیلا حێجاب لە نامەیەکدا مانگرتن لە خواردنی بە بۆنەی، دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان، نەناردنی بۆ مەرەخەسی و پێڕانەگەیشتنی لە بواری پزیشکییەوە ڕاگەیاند.

دەقی نامەی سوهەیلا حێجاب، زیندانی سیاسیی بەندکراو لە بەندی چاکسازی و پەروەردەی ژنانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان بەم شێوەی خوارەوەیە:

هەموومان پێویستیمان بە دادوەریە، لە هەر تەمەنێکدا، خول و هەر پێگەیەکیشدا، ئاخۆ تا ئێستە بیستووتانە بڵێن وڵاتێک پێویستی بە دادوەری نییە! دادوەری چەمکێکە کە مرۆڤ لە سەرەتای شارستانیەتەوە بۆ سەربەخۆیی ئەو چەمکە تێکۆشانی کردووە و یەک لە مژارەکان بۆ چەسپاندنی یاسا لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەکان، دامەزراوەی دادگوستەری کە وەکوو بەشێکی بنەڕەتی لە میراتی بنەڕەتی وڵات، پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی لە گەڵ مافی کۆمەڵایەتی و هاوڵاتیبوونی خەڵک هەیە.

ئەمنییەت و ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگایەک بە پێوەری دادوەری لە سیستەمی قەزایی وڵاتەوە دەتوانی مەزەندە بکەیت.
ناتوانی هیچ مرۆڤێک بەر لە محاکمەیەکی دسدوەرانە بە تاوانبار پێناسە بکەی و سیستەمی قەزایی هیچ وڵاتێک ناتوانێ تاوانبار بە پێشێلکاری پەیمانی کۆمەڵایەتی لە پشتیوانی هەمە لایەنە بێبەری بکات. ئێمە کە نادادوەرانە محاکمە کراین. بە پێی بنەچەی ٣٨ و ٣٩ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر دوو تەوەرە. ڕێگری لە ئازار و ئەشکەنجە لە حاڵەتی دانپێدانان یان شایەتحاڵ یان قەسەم، تەوەری دووهەم بێڕێزی بەرانبەر بە مەحکووم یان تاوانباران، ئەوەی زەروورەتی هەیە لەبەرچاو گرتنی ئازادی کەسەکان لە دەربڕینی بابەتەکانە و پشتبەستن بە زۆرەملێ لە هەر ڕێگەیەکەوە نابەجێ و سڵامەتی ڕۆحی و جەستەیی کەسەکان لەتمە و خەساری قەرەبوونەکراوەی پێ دەگات.
ماددەی ١٧ ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنیی و سیاسییەکانیش ئاماژە بە پاراستنی حورمەتی ژیانی تاکەکەسی و بنەماڵەیی کەسەکان هەیە.
ماددەی ١٨ی جاڕنامەی ئیسلامی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە حکوومەتی ئیسلامی خۆی پێ پابەند دەزانێ، جەختی لەسەر ئەو مژارە هەیە. بەڵام هەموو ئەو بابەتانەی پەرژاینە سەری، هەموو تەنیا نووسراوێکن لەسەر قاقەز. چونکوو سیستەمی قەزایی وڵات سەربەخۆ نییە و لێپرسەرانی دامەزراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانی سپا کە بە پارادتنی قەزایی چەسپێندراون، هەم لە سەرکووتی خەڵک و هەمیش لە دەرکردنی حوکمی زاڵمانە و سەپاندنی قسەی نالۆژیکی و خەسار هێنەر ڕۆڵی بەرچاویان هەیە.
لە سیستەمی قەزایی ئێران پارێزوانان و گەڵاڵە داڕێژەرانی دادگوستەری دەستی واڵایان هەیە کە دەبێتە هۆی بەرتەسک کردنەوەی ئازادی هاوڵاتیان و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و هیچ چەشنە ستاندارد سازییەک لە ئاراستەی هەڵسووکەوتی گاڵاڵەچیانی دادگوستەری بێچمی نەگرتوور. کە ڕێگری لە دەستێوەردانی سەرەڕۆیانە و تاوانی ئاڵۆز و تاریکی کەسی لێپرسەر نەبێت. تا ئێستە لە گەڵ ١٧ بەرپرسی پلەبانی قەزایی لە زیندان چاوپێکەوتنم هەبووە.لە گەڵ ئەنسییە خەزعەلی ڕاوێژکاری ئیبرایم ڕەئیسی لە سەر بواری ژنان و موقەدەسی فەڕ ڕاوێژکاری ئێژەیی سەرۆکی هێزی قەزایی لە بواری زیندانیانی سیاسیی ئەمنییەتی و لە گەڵ دادستان و سەرۆکی دادگوستەری تاران و ڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی هێزی قەزایی ئاخاوتنی زۆرم هەبووە.
لەم چوارچێوەیەدا دەیان جار بۆ کەم کردنەوەی گوشاری دامەزراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکان قسەم کردووە و بواری هاوبەشی هەموو ئەم کەسایەتیانە ئەمە بووە کە من کەسێکی ئاشتیخوازم. بەڵام گوشارە ئەمنییەکان وەکوو خۆی درێژەی هەبووە، دەیان جار دەستم دایە مانگرتن لە خواردن کە لە ئەنجامی ئەم مانگرتنانە خەساری گران و کاریگەر لە سەر سڵامەتی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەم دانا و هەر جاریش کە مانم لە خواردن گرتووە لە سەر بەڵێنی زۆرێک لەم بەرپرسە قەزاییانە کۆتایم بە مانگرتن هێناوە.
سەرلەنوێ داواکاریم هەیە، ڕای قەزایی سەرۆکی هێزی قەزایی کە لە خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، لە پێگەیەنەرەکان لە چوارچێوەی کەم بوونەوەی دەستێوەردان و تەشەنەی ناوەندە ئەمنییەکان بڵاوتان کردەوە، بەدواداچوونی بۆ بکرێ. دەستێوەردان و تەشەنەی لێپرسەرانی دامەزراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکان، گوشارەکان، هەڕەشەکان، دۆسیە نانەوە بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەم کە دەبێتە هۆی لێک هەڵوەشانی بنگەی بنەماڵە و ژیانی تاکەکەسی کەسەکان و ئەندامانی بنەماڵە و لەتمەی قەرەبوو نەکراوەی لە پویکەتەی بنەماڵەکەم داوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە سڵامەتی جەستەیی و ڕۆحی دایکم، بەتایبەت چاوەکانی لە مەترسی تەواوی نەدیتندایە. هەموو ئەو بابەتانە بە پێی ڕای پزیشکی یاسایی و پزیشکانی پسپۆڕی مێشک و عەسەبەکان، دڵ و چاوی من پێویستی بە چارەسەری دەرەوەی زیندان هەیە کە بە بۆنەی تەشەنەی دامەزراوە ئەمنییەکان ڕێگرن لە پێدانی مەرەخەسی دەرمانی من، هەر بۆیە ڕێگەیەکم جگە لە مانگرتن لە خواردن پێ شک نایەت.
سەهەیلا حێجاب جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی٣ ملیارد تمەنی تا کۆتایی تا کۆتایی قۆناغەکانی دسدگایی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *