سوهەیلا حێجاب لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 5ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، سوهەیلا حێجاب پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی و خەڵکی کرماشان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان ،دوای تێکچوونی باری تەندروستیی، بردرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی کە ئەم زیندانییە سیاسییە و 13 زیندانی دیکە لە بەشی ژنان تووشی ڤیرۆسی کۆرۆنا بوون ، ناوبراو گەیاندراوەتە بێهداری زیندان و دوای ئەوەی لەلایەن چەند زیندانییەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە، بەرپرسانی زیندانەکە ڕایانگەیاندووە کە، ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤ گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.

سوهەیلا حێجاب لە ڕەشەمەی ساڵی 2719 دا، بە دانانی بارمتەی3 ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە لقی 28ی دادگای ئینقلابی تاران بە 18 ساڵ زیندان مەحکووم کرا کە بە چالاک کردنی مادەی ١٣٤، ئەگەری جێبەجێێکردنی ماوەی 5 ساڵ زیندانی تەعزیری هەیە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *