هاوڵاتییەک بۆ کێشانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “هاشم مورادی” خەڵکی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو ڕێبەندانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دوستبەسەر و بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و لە کۆتاییدا ٨ی سەرماوەزی هەمان س پاش کۆتایی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تآ کۆتایی قۆناغەکانی دادگا ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *