ژنێک لە پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
شەممە 25ی بەفرانباری 2721ی کوردی،
هاوڵاتییەکی ژن لە پاوە بە ناسنامەی “پرشەنگ ئەمیری تەمەن 45 ساڵ خێزاندار و دانیشتووی گوندی باینگانی پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، خاتوو ئەمیری بەهۆی ناکۆکی بنەماڵەیی بە خواردنی حەبی برنج هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە کۆتاییدا گیای لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد کە زۆربەیان ژنن هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و جێی باسە کە زۆربەی هۆکارەکانی خۆکوشتن بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *