KMMK:
شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی عوسمان محەممەدی خەڵکی گوندی حەشمەر سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مین، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوو لاقی بە گرانی بریندار بوو.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە بریندرەیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی گواستۆتەوە.
شیاوی باسە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، برای ناوبراو بە ناونیشانی وەزیر محەممەدی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ساڵانە لە کوردستان، خەڵکێکی زۆر بە بۆنەی مینە بە جێماوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق دەبنە قوربانی کە پاش شەڕی هەشت ساڵە وەکوو خۆیان ماونەتەوە و پتر لە ٣٣ ساڵە هێشتا هەوڵێکی جیددی بۆ کۆکردنەوە و خاوێنکردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لەو مینانە نەهاتۆتە ئاراوە.
ق.ش


