KMMK :
پێنجشەمە 16 بەفرانباری 2721ی کوردی، بەرپرسانی زیندان ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ چارەسەرکردن و بێ ئاگایی له چارەنووسی هاوڵاتیەکی تر لە گرتووخانەخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە دوو مانگ لەسەر دەسبەسەر کردنی تێپەر دەبێت.
بەپێی هەواڵەکە، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی محەممەد مورادی 35 ساڵە، خێزاندار و خەڵکی گوندی قەبری حوسێن-ی سەر بە شاری پیرانشار لە زیندانی ئێران لە نەغەدە تووشی نەخۆشیی “فتق” بووە و بەرپرسی زیندان ڕێگری لە ڕاگواستنی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندان بۆ نەشتەرگەری کردووە.
ئەو هاوڵاتییە بە تۆمەتی “محاربه” لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئێران لە مەهاباد، بە 40 ساڵ زیندان و دوورخستن بۆ زیندانی ناوەندیی لە ورمێ، مەحكووم کرابوو.
هەر ووها،بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەسەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی عەبدوڵا مەهجور 55 ساڵە و خەڵکی گوندی ملقۆرنێ-ی سەر بە شاری سەقز، تێپەر دەبێت بەڵام تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.
شایانی باسە کە، ئەو هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەری دا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، ڕۆژی پێنجشەممە 20ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س


