دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی جەمشید ڕەزایی ٣٥ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی هێلزئاوای سەر بە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم هاوڵاتییەیان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە شەقامێکی شاری مەریوان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو گەڵاڵە کراون ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *