KMMK:
چوارشەمە 3ی سەرماوەزی 272ی کوردی، هێزەکانی هەنگی مەرزی ئێران لەسەر سنووری نەوسوود تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کرد و لەئەنجامدا کۆڵبەرێک خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ئیحسان بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیحسان تەمەنی 26 ساڵە و بۆ بژێوی ژیانی خۆی ڕووی لە کاری کۆڵبەری کردووە.

ناوبراو بۆ مەبەستی چارەسەری پزێشکی گوازرایەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان.

هەروەها لە پەیوەند بەم هەواڵە و لە هەمان ڕێکەوت دا هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناو شاری نەوسوودیش تەقەیان لە کۆڵبەرەکانی دیکە کردوە و 14 کۆلەباڕ- یان زەوت کردوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: