KMMK:
پێنجشەمە 6 خەزەڵوەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی عەزیز قادرتاج خەڵکی شاری شنۆ و مامۆستای بەشی پەروەردەیی شارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەزدا هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی سوپای پاسداران لە شارۆچکەی چاڵدۆران هەڵیانکوتایە سەر گوندی سێگریک و دوو هاوڵاتییان بە ناسنامەی محەمەد خالیدی و کوڕەکەی ئەحمەد خالیدی 16 ساڵیان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەستبەسەررکردنی ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ حوکمی دادوەریی ئەنجامدراوە.
تا کاتی ئامادە کاردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیڕانی ئەو سێ هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع.س