دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی سنە بە دانانی کەفالەت ئازادکرا

KMMK:
ڕۆژی یەکشەمە 18 رەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی شاری دیواندەرە بە ناسنامەی ئومێد سەرئەفراز، بە کەفالەتی 800 ملیۆن تۆمەنی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی حکومەتی ئێران لە سنە ئازاد کرا

ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی دووشەممە 18 گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێز سەرئەفراز کە تۆمەتبارکراوە بە هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت، لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی دەستپگەیشتن بە پارێزەر و سەردانیکردنی بنەماڵەکەی بێبەر بووە.

جێی تێبینیە، ڕۆژی دووشەممە 18ی گەلاوێژی 2720 دا، ئەو هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی شەهرام فەری حکومەت لە سنە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *