کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پیرانشار گیانی لەدەست دا

KMMK:

یەکشەممە 14ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “محەممەدخالید عەبدوڵڵازادە”، تەمەن 41ساڵ، خێزاندار و خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی “حاجی عومرانی”ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست داوە.

جێی ئاماژەیه کە تا ئێستا تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ساڵانە چەندین کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران و پاسەوانانی سنوور دەکوژرێن و بریندار دەبن.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *