دەسپێکردنەوەی دووبارەی تیرۆرەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران/ چواردە چالاکی سیاسی لە لیستەی تیرۆردان

KMMK:

کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆری دژبەرانی سیاسی و هێزە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکانی سەرلەنوێ دەسپێکردۆتەوە. شەممە 16ی گەلاوێژ، مووسا باباخانی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە هەولێر لە لایەن تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

زانکۆ بورهان، ڕۆژنامەوانی خەڵکی باشووری کوردستان لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە 14 چالاکی سیاسی دیکە لە بەر مەترسی هەڕەشەی کۆماری ئیسلامیدان.

زانکۆ بورهان ڕۆژنامەوانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە ڕوونی کردەوە کە 14کەسی دیکە لە ئەندامانی حیزبەکانی کۆمەڵە، ڕێخراوی خەبات و دێموکڕات لە مەترسی تیرۆری کۆماری ئیسلامیدان.

ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە لە گەڵ ئاشکرا کردنی ئەم بابەتە کە مووسا باباخانی لەو کەسانە بوو کە لە پرۆگرامی کۆماری ئیسلامی دابوو، ڕایگەیاند کە من 9 ڕۆژی بەرێ ئەگەری تیرۆری هەندێ لە چالاکانی سیاسی بە ڕای گشتی گەیاندبوو.

سیاسەتی تیرۆر و سڕینەوەی دژبەرانی سیاسی لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارس ئیسلامی ئێرانەوە لە پلانی ئەم حکوومەتەدا بووە و تا ئێستە سەدان کەس قوربانی ئەم سیاسەت و جینایەتە دژە مرۆییەن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: