KMMK:
شەممە 16ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کۆمەڵێک هاوڵاتی له بەرانبەر کەلانتەری ژمارە 11ی شاری نەغەدە، کەسێک بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانەوە گیانی لە دەست دا.
ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە گیان بەختکردووە، محەممەد عەلیزادە، 27ساڵ تەمەن ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە، لە ڕەوتی ئەم گردبوونەوە، ڕایەدارانی دەوڵەتی ڕووبە گردبوونەوەی ناڕازیان گازی فرمێسکڕێژیان بڵاو کردۆتەوە.هێزە دەوڵەتییەکان تەقەیان لە ناڕازیان کرد و چەندد هاوڵاتی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی پلاستیکی بریندار بوون.
ق.ش