KMMK:
یەکشەممە 10ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی کاوە سڵێمان پوور خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی کاوە سڵێمان پوور ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش