ژنێک لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا

KMMK:
هاوڵاتییەکی خەلکی بۆکان بە ناوی کەژاڵ ئەمینی کچی ڕەسوڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هاوڵاتی ناوبراو ڕێک دوابەدوای پێکدادانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی حکومەتی ئێران لەگەڵ هێزەکانی یەکێک لە حزبە کوردستانیەکان، کە لە بۆکان ڕوویدا، دەستبەسەر کراوە.
کەژاڵ ئەمینی بە مەبەستی لێپرسینەوە،بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون، لە بەردەستدا نییە.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: