KMMK:
دوابەدوای داواکاری دوو زیندای سیاسی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی”باپیر بەرزە و کەیوان نەژاد ڕەسوڵ ” له زیندانی داخراوەوە بۆ زندانی کراوەی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، گەلاوێژی2720ی کوردی، ڕادەی زیندانی باپیر بەرزە لە چوارساڵ و کەیوان ڕەسوڵ نەژاد لە پێنج ساڵەوە لە لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ دوو سال و 6 مانگ داشکا.
شیاوی باسە کە، باپیر بەرزە لەڕێکەوتی 2718ی کوردی و کەیوان ڕەسوڵ نەژاد لە ساڵی 2717ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرڵا دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم حکوومەتە لە ورمێ و پاشان بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازران.
ق.ش


