بانە؛ تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرانی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

شەممە 19ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی ” حامید ئەمین پوور” 48 ساڵ تەمەن کوڕی حسێن و خاوەنی 6 منداڵ خەڵکی سەقز بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری شاری بانە گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتووە، ناوبراو کاتژمێر 14ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە زکی فیشەکی بەرکەوتووە و سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کاتێکدا خوێنی لەبەر چبوو تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتی جینایەتکار و مرۆڤ کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *