KMMK:
پارڵمانی ئەوروپا لە دوایین دانیشتنی خۆی لە ڕۆژی سێشەمە شەمە 6 جولای2021، بەردەوامی گووشار و تووندوتیژی و دەسبەسەر کردنی ئەندامانی (هـ.د.پ ) ی مەحکووم کرد و بە پەسندکردنی دەستوورێک، چونەدەری توورکیا لە پەیماننامەی ئیستامبوڵی سەرکۆنە کرد.
پاڕلمانی ئەورووپا لە دانیشتنی خۆی دەستبەسەرکردنی ئەندامان و خستنەوی ئاستەنگی بۆ لە ناو بردنی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە لایان حکوومەتی ئەردۆغان بە تووندی ئیدانە کرد.
ئەو دەستوورە لە لایان ئەندامانی پاڕلمانی وڵاتانی ئەورووپا بە 603 دەنگی ئەرێ و 2 دەنگی نا و 67 دەنگی بێ لایان پەسەند کرا.
جێگای ئاماژەیە کە تایبەتی گووشار و تووندو تیژیەکان بۆ سەر هـ.د.پ لە لایان توورکیا وە مەحکووم و پێشگرتن بە هەر جوڵە و هەڵسوکەوتێکی پارتە سیاسیەکان و بنپێ کردنی ماڤی مرۆڤ و بنەماکانی دێمۆکراسی لە لایەن توورکیاوە سەرکۆنە کرا.
هەروەها، سیاسەتی پاکتاو و دەسبەسەر کردن و سازکردنی دۆسیەی ساختە بۆ ئەندامانی ه.د.پ کە سێهەمین حیزبی گەورەی تورکیایە و هەروەها دەسبەسەرکردنی لایەنگران و ئەو کەسانەی دەنگیان پێداوە و سەرۆک شارەوانیەکان بە تووندی مەحکووم کرا.
پاڕلمانی ئەوڕووپا جەختی لە سەر ئەو خاڵە کرد کە، هەبوونی ه.د.پ بۆ بەردەوامی دیمۆکراسی و بەشداری سیاسی کۆمەڵگا بۆ چارەسەری کێشە کورد وەک خاڵی سەرەکی و پێویست ناو برد و پاکتاوکردن و لابردنی ئەو پارتەی وەک هەڵەیەکی گەورە کە خەساری جدی قەرەبوونەکراوی لێدەکەوێتەوە دیاری کرد.
لە سەر ئەو ئەساسە دەستبەسەرکردنی ئەندامانی ه.د.پ و سەرۆک شارەوانێکان کە لە لایان خەڵک و بە شێوەیەکی تەواو دێمۆکراتیک هەڵبژێردراون و دانانی قەییم لە لایان حکوومەتی تورکەوە وەک جەنایەتێک هەڵدەسەنگێنێ و بە تووندی مەحکوومی دەکا.
ا.ر