KMMK:
ھەینی ١١ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، لانیکەم ١٥ شارۆمەند لە شاری کرماشان لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ھێزە ئەمنیەتیەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەم شارۆمەندانەیان بە بێ بڕیاری دادگە لە نێو ماڵەکانیان دەستبەسەر کردوە.
جێگای ئاماژەیە کە: ئەم کەسانە تۆمەتی« ھاوکاری لەگەڵ گروپگەلی سەلەفی»یان پێوە پاڵ نراوە.
تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، ناسناوی ئەم شارۆمەندانە بڵاو نەکراوەتەوە.
ھەڵاوردەیی ئاینی لە ئێران و بەتایبەت لە رۆژھەڵاتی کوردستان بوەتە ھۆی سەرھەڵدان و ھەڵکشانی دووبەرەکانێ لە نێو کۆمەڵگا و ھەندێک جارتوندوتیژی لێدەکەوێتەوە.
س.ر


