ســنە؛ درێژەی دەستبەسەری و هەڵپەسێردراوی چارەنووسی هاوڵاتییەک

KMMK:

یەکشەممە 6ی پووشپەڕی 2721ی کودی، “میکایل مینبەری” خەڵکی گوندی نیەر سەر بە شاری سنە پاش تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریدا، بە شێوەی هەڵپەسێردراوی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ڕاگیراوە.

جێی بیرهانینە کە ناوبراو ڕێکەوتی 25ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی، موبایل و کۆمپیۆتەر و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراویان دەستبەسەردا گرنووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبێکی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی میکایل مینبەری ئاشکرا نکراوە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *