پەکخستنی کار و چالاکی ناوەندی یاسایی، پێشێلکاری ئاشکرایی سەروەری یاسایە

دوا بە دوایی قولبوونەوەی کێشە ناوخۆیەکانی هەرێمی باشووری کوردستان، هەوڵەکان بۆ پەک خستنی کار و چالاکی یاسایی پارلمانی کوردستان قۆناخێکی تری بڕیی و ئەمرۆ رێگری کرا کە سەرۆکی پارلمانی باشووری کوردستان بچێتە پارلمان لە هەولێر، پایەتەختی باشووری کوردستان و کار و ئەرکەکانی خۆیی راپەرێنێت.

ئەوە لە کاتێک دایە کە لە چەند رۆژی رابردوو گەلی باشووری کوردستان بۆ نیشان دانی ئیعتراز و نارازیی بوونی خۆیان بەو بار و دۆخەی کە لە باشووری کوردستان هاتۆتە پێش، رژاونە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان دەست پێ کردوە، دروشمی سەرەکی خۆپێشاندەران بابەت گەلی وەک چارەسەر نەکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، ژین و موچەی خەلک ، وەزعی نالەباری ئابووری باشوری کوردستان و هتد بوو و تا دەچێت، ئەو نارەزایەتیانە قوڵتر دەبنەوە

بە پێی ئەو هەوالانەی بلاو کراونەوە، لەو خۆپێشاندانانە، دو کەس بە تەقەی راستە و خۆیی هێزە چەکدارەکان گیانیان لە دەست داوە و چەندین کەس بریندار بوون.

هێرش بۆ سەر خۆپێشاندەران و کوشتنی ئەوان، دانانی کەش و هەوایی ئەمنیەتی لە سەر شار و گوندەکانی کوردستان، بە پێچەوانەی ئازادی رادەربرین و دیموکراسیە و هەرچەشنە پێش گرتنێک لە مافی خەلک، دژکردەوەی دژی مافەکانی مرۆڤە . هاوکات پەک خستنی کار و چالاکی پارلمان و رێگرتن لە ئەندام پارلمانان بۆ چوونە ناو پارلمان دژی یاسا وهەولە بۆ تاکرەوی و دیکتاتۆریەت و بە پێچەوانەی تەواو بەها دیموکراتیەکانە.

کومەلەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هێزەکانی ئاسایش ئەکات بە نەرمی و یاسایی لەگەل خوثێشاندانکان مامەڵە و هەلسوکەوت بکات و خۆیان بە دوور بگرن لە هەر هێرشێک بۆ سەر گیا و سلامەتی هاولاتیان، هاوکات داوا دەکات گەلی باشووری کوردستان و نارازیان بە شیوازی سەردەمیانە و دڵسۆزانە بە دوور لە هەر چەشنە توند و تیژیەک نارەزایەتی خۆیان نیشان بدەن، بۆ ئەو مەبەستەی کە داواکاری و خواستەکانیان بە لارێ دا نەبرێت و ئامانجەکانی خۆیان مسۆگر کەن.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
١٢.١٠.٢٠١٥