ورمێ؛ درێژەی دەستبەسەری و هەڵپەسێراوی هاوڵاتییەک پاش تێپەڕینی چل ڕۆژ

KMMK:

یەکشەممە 30ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، “بەهمەن ئیسمایلی” .کوڕی عوسمان 38 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی «یەنگیجە» سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لە دەڤەری شاری ورمێ پاش تێپەڕینی 40 ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر، بە شێوەی هەڵپەسێراوی لە گرتوخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ڕاگیراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 23ی گوڵانی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسداران ئەم هاوڵاتییەیان بۆ لێوەرگرنی دانپێدانانی زۆرملێ خستۆتە ژێر گوشار و ئەشکەنجەوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، بەهمەن ئیسمایلی بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، شوێنی ڕاگیرانی بەهمەن ئیسمایلی نەزانراوە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و پێوەندی لە گەڵ بنەماڵە بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *