گیان لەدەست دانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئێران لە شاری ورمێ

KMMK:

شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، بەندکراوێک بە ناوی« شەمسەدین تاتاری» ٥٥ ساڵان و کوڕی عەلادین، خەڵکی گوندی« ئاوگەرم»ی سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە ھۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانە گیان لەدەست داوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتو بە KMMK, ناوبراو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە جەڵدە لێی دەدات و بە ھۆی کەمتەرخەمی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە، لە ناوەندی تەندروwستی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە کە ئەم شارۆمەندە پێشتر بە تۆمەتی ھەڵگرتنی مادەی ھۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و پتر لە دوو ساڵە لەم بەندیخانەیە بەند کراوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *