KMMK:
سێشەممە 4ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، عوسمان ئیسماعیلی و مەحمودی ساڵحی بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی وێنەی خۆیان لە فەزای مەجازی گرێدراو بە حیزبە کورستانیەکانی ئوپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران، بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانی کرێکار و پروپاگەندەی دژی دەسەڵات” بە شێوەی کونفرانس و ئانلاین لە ناو زیندان بە دادوەری لقی ئینقلابی دادگوستەری ئێران لە شاری سەقز، دادگایی کران .
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو چالاکە کرێکارییە بەڕێوەچوونی سەربەخۆی ڕۆژی جیهانی کرێکار بە مافی کرێکارانیان زانیوە، و بە بەرگری کردنی لە چالاکیەکانی خۆیان، ئەو بڕیارەر لە لایەن دادوەری دۆسیەکەوە دیاری کرابوو پەسەند نەکرد و ڕایانگەیاند: نارازی بوونی خەڵک و چینی کرێکار بەرانبەر بە دۆخی سیاسی و ئابوری بە مافی خۆیان داناوە و جەختیان کردەوە ئەو تۆمەتانەی پێوەیان لکێندراوە هیچ بن و بنچینەیەکیان نیە و رەتیان کردوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان