چالاکێکی ژینگە پارێز لە شاری بۆکان سزا درا

KMMK:
دووشەممە 13ی گوڵانی 2721ی کوردی، «سمکۆ مەعروفی» سزای یەک ساڵ زیندان و دوساڵ قەدەغەی دەرەوە رۆیشتنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی راپۆرتەکە، سزای ناوبراو لە لایەن بەشی 104ی دادگەی سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان، دەر کراوە.

سمکۆ مەعروفی لە بڕواری 18ی رەشەمەی 2720، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان دەستبەسەر دەکرێت و پاش تێپەڕاندنی قۆنای لێپێچینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان دەبێت.

جێگای ئاماژەیە کە: ئەم ئەندامەی رێکخراوەی ژینگە پارێزی « وڵات»، تۆمەتگەلێک وەک« پڕوپاگاندا دژ بە حکومەت»ی پێوە پاڵنراوە.
سمکۆ مەعروفی لە ساڵانی رابردوو پێشینەی دەستبەسەر کردن و سزادانی لەلایەن دام و دەزگای دافوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی ھەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: