KMMK:
دووشەممە 23ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، بێهزاد (کەمال) خاکزاد، زیندانی بە تۆمەتی کوشتن و حوکم دراو بە قەساس، خەڵکی گوندی “باب خالید ئاباد”ی سەر بە شنۆ دوایی لێخۆشبوونی مالباتی قوربانی لە سێدارە ڕزگاری بوو.
ناوبراو ساڵی 2710 لە شەڕ و تێکهەڵچونێکدا کەسێک بە ناوی جەلال محەمەد ئەمینی خەڵکی پیرانشار دەکوژێت و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە بە سزای قەساس (سێدارەدان) مەحکووم کرا.
هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە 22ی خاکەلێوەی 2721 کوردی، زیندانییەکی دیکە بە ناوی محەمەد خزرپور خەڵکی سەردەشت دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کەسی قوربانی و کوژراو لە سێدارە ڕزگار کرا.
محەمەد خزرپور، لە 11ی خەزەڵوەری 2716 دا، لە گێرەیەکی شەخسی و ناکۆکی لەسەر مژاری ماڵی دا، کەسێک بە ناوی عەلی ئەمینی خەڵکی گوندی تاژاندەرەی سەربە شاری شنۆ-ی کوشتبوو.
بێهزاد خاکزاد و محەمەد خزرپور کە لە زیندانی ناوەندی حکومەتی ئێران لە ورمێن، بە هەوڵی ڕێش سپی و کەسانی باوەرپێکراوی ناو خەڵک کە بووە هۆی لێخۆشبوونی ماڵباتی قوربانیان، لە سێدارە ڕزگارکران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان